شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزەكانی ئەمریكاوە فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سیخوڕ لە بەغدا خراوەتەخوارەو لێكۆڵینەوە لە ڕوداوەكە بەردەوامە.
بەگوێرەی هەواڵی بەشێك لە میدیا عێراقیەكان، شەوی ڕابردوو هێزەكانی ئەمریكا فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوانی سیخوڕییان لە جۆری Hecacopter لەسەر بنكەی ڤیكتۆریا لە نزیك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد خستە خوارەوە.
ئەوەشخراوەتەڕوو: هەر شەوی رابردوو بەكاتیۆشا بۆردومانی سەربازگەیەكی هێزەكانی سوپای ئەمریكا لەنزیك فڕۆكەخانەی بەغدا كراوە.