ئەو كەسانە با توور نەخۆن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەو كەسانە با توور نەخۆن

 

 

پزیشكێكی پسپۆڕی بواری خۆراكی ڕووسی دەڵێت، توور دەوڵەمەندە بەماددە خۆراك پێدەرەكان، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنی بۆ هەندێك كەس زیانبەخشە.

یەكێكە لەو سەوزانەی دەوڵەمەندە بەتوخمە كانزاییەكان ‌و ڤیتامینەكان، ئەوە جگە لەبوونی خەسڵەتی دژە هەوكردن ‌و دژە لووە شێرپەنجەییەكان.

پسپۆرێكی بواری خۆراك پێی وایە بەلەبەرچاوگرتنی سوودە زۆرو زەوەندەكانی توور، بەڵام ئەو كەسانەی برینی گەدەو هەوكردنی گەدەو نەخۆشییەكانی تری كۆئەندامی هەرسیان هەیە دەبێت بەوریاییەوە بیخۆن، لەبەرئەوەی پێكهاتەی ئیسیری تێدایەو تاڵە، بۆیە لینجە پەردەی گەدە دەوروژێنێت ‌و دۆخی نەخۆشییەكە خراپتر دەكات.

پزیشكەكە دەڵێت، لەو حاڵەتەدا وا باشترە تور لەدوای نانخواردن بخورێت، نەوەك پێش یان لەكاتی نانخواردندا، ئەگەرهات ‌و كەسەكەش گرفتی لەكۆئەندامی هەرسیدا هەبوو، ئەوە باشترە لەگەڵ زەیتی زەیتوون‌ و ماست بیخوات، تاوەكو كاریگەرییەكانی لەسەر گەدە كەمتر ببێتەوە.

ڕێنماییدراوە بەوەی ئەوانەی بەدەست كەمی ترشەڵۆكی گەدەوە دەناڵێنن، ئەوە لەسەر سكی خاڵی توور بخۆن، لەبەرئەوەی هانی دەردانی ترشەڵۆكی گەدە دەدات ‌و پرۆسەی هەرسكردن باشدەكات.

 

هه‌واڵی گرنگ