رێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو رایدەگەیەنێت سێ كرێكاری خه‌ڵكی كرماشان له به‌رده‌م بینای ئیداره‌ی ڕێگاوبانی كرماشانى رۆژهەڵاتی كوردستان، ئاگریان له جه‌سته‌ی خۆیان به‌ردا و خۆیان سوتاند.
لەمبارەیەوە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه، سێ كرێكار به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر پێنه‌دانی مووچه‌كانیان، له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی ڕێگاوبانی شاری كرماشان ئاگریان له جه‌سته‌ی خۆیان به‌ردا و خۆیان سوتاند.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار، ئه‌و سێ كرێكاره مووچه‌ی چه‌ند مانگی رابردویان له خاوه‌ن گرێبه‌سته‌كانی ئیداره‌ی ڕێگاوبان وه‌رنه‌گرتوه، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه ئاگریان له جه‌سته‌ی خۆیان به‌رداوه.
ئه‌وه‌ش خراوەتەروو كە ئه‌و سێ كرێكاره له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی فریاكه‌وتن ڕزگاركراون و بۆ ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌كانی كرماشان گوازراونه‌ته‌وه به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پێویست.