فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی كۆبۆته‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی كۆبۆته‌وه‌

فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران، به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ به‌غداو، به‌ڕیاره‌ له‌گه‌ڵ به‌پرسه‌ باڵاكانی حكومت و حه‌شدی شه‌عبی كۆببێته‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرایكردووه‌، شه‌وی رابردوو له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبۆته‌وه‌.
ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسدارانی ئێران، بە سەردانێکی چاوه‌ڕوان نه‌كراو گەیشتە بەغدا و بڕیارە لەگەڵ بەرپرسانی حكومی و، سەرکردەکانی حەشدی شەعبی کۆببێتەوە.
سەرچاوەیەکیش رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی ئیسماعیل قائانی گه‌یشتۆته‌ به‌غدا، درەنگانی شەوی رابردوو، لەگەڵ مستەفا کازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق کۆبۆته‌وه‌.
شایه‌نی باسه‌، دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی، لە سەرەتای ساڵی 2020، ئیسماعیل قائانی لە شوێنی قاسم سولەیمانی وەک فەرماندەی فەیلەقی قودس لە سوپای پاسداران دیاریکرا، لە دوای وەرگرتنی ئەو پۆستەش ئەمە چوارەم جارە سەردانی عێراق دەکات.

 

هه‌واڵی گرنگ