دوای ئه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل ئاشكراكرد، ئێران له‌م بنكه‌یه‌كی نهێنی سه‌رقاڵی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمییه، ئاژانسی هه‌واڵی "فۆكس نیوز" چه‌ند وێنه‌یه‌كی ده‌ستكه‌وتووه‌و زانیاری له‌باره‌ی بنكه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
به‌پێی هه‌ندێ وێنه و دیكۆمێنت، كه ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی "فۆكس نیوز" كه‌وتوون بڵاویكردۆ‌ته‌وه، ئێران دوور له چاوی چاودێرانی ئاژانسی وه‌زی نێوده‌وڵه‌تی، له بنكه‌یه‌كی نهێنی و شاراوه‌ی ئه‌تۆمی چالاكییه ئه‌تۆمییه‌كانی په‌ره پێده‌دات.
فۆكس نیوز ئاشكرایكردووه، بنكه ئه‌تۆمییه نهێنییه‌كه ناوی "سه‌نجریانه" و سێسه‌د و شه‌ست و یه‌ك كارمه‌ند كاری تێدا ده‌كه‌ن و، ده‌كه‌وێته نزیك شارۆچكه‌ی جاجرود، كه چل كیلۆمه‌تر له تارانی پایته‌خته‌وه دووه.
یه‌كه‌مجار ناوی ئه‌م بنكه نهێنییه، له لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل ناسراو به "موساد" ئاماژه‌ی پێدرا، موساد له‌و په‌نجا هه‌زار به‌ڵگه‌نامانه‌ی كه له ناوخۆی ئیرانه‌وه به‌ده‌ستی هێنابوو ئاشكرای كرد، ئیران به روونی و له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌یه‌كه‌ی به‌رفراوان له ژێر ناوی ئاماد هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌تۆمی ده‌دات.