تەندروستی هیندستان: رۆژانه‌ زیاتر لە 6 هەزار كەس گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەندروستی هیندستان: رۆژانه‌ زیاتر لە 6 هەزار كەس گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن

بەپێی دوا ئاماره‌كانی وەزارەتی تەندروستی هیندستان، تەنها رۆژی چوارشەممە زیاتر لە 6 هەزار كەس بەهۆی كۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوەو، ژمارەی توشبووانیش 29 ملیۆن كەسی تێپەڕاندووە.
دوێنێ چوارشەممە، وەزارەتی تەندروستی هیندستان بڵاویكرده‌وه‌، 93 هەزار و 986 توشبووی پەتای كۆرۆنا تۆمار كراوەو، 6 هەزار و 138 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكردووه‌، كۆی ژمارەی توشبووان لەو وڵاتە گەیشتۆتە سەروو 29 ملیۆن كەس و، نزیكەی 360 هەزار كەسیش تائێستا گیانیان لەدەستداوەو، پەتاكەش بەردەوامە لە بڵاوبوونەوە لەو وڵاتەو، بەهۆیەوە سیستمی تەندروستی پەستانێكی زۆر گەورەی لەسەر دروستبووە.
شایه‌نی باسه‌، بەپێی دوایین ئامارەكان، تائێستا زیاتر لە 175 ملیۆن كەس لە جیهاندا تووشی كۆرۆنا بوون و، لەو ژمارەیەش نزیكەی 160 ملیۆنی پەتاكەیان تێپەڕاندووەو، زیاتر لە 3 ملیۆن و 777 هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ