كوردیو
پارێزگاری كەربەلا رایدەگەیەنێت،" کەربەلا لە ساڵی 2012ـوە پارەی زیارەتکار- دۆلاری وەرنەگرتووە و لە هەموو کۆبونەوەکاندا لەگەڵ حکومەت و پەرلەمان داوای مافی پارێزگاکەمان دەکەین".
نەسیف ختابی پارێزگاری کەربەلا ڕایگەیاندووە،" لە هەموو کۆبونەوەکاندا لەگەڵ حکومەت و پەرلەمان داوای مافی پارێزگاکەمان دەکەین، بەڵام بەداخەوە هیچ شوێنەوارێکی مافی (50 ملیۆن) زیارەتکارمان لە بودجەی 2021ـدا نەبینی".
ئاماژەی بەوەشداوە،" ژمارەی تۆمارکراوی فەرمی هاوڵاتیانی پارێزگای کەربەلا لە وەزارەتی پلاندانان ملیۆنێک و 300 هەزار کەسە،800 هەزار کەسی دیكە هاتونەتە کەربەلا و لە پارێزگاکەدا دەژین، ساڵانە زیاتر لە 50 ملیۆن زیارەتکار سەردانی کەربەلا دەکەن".
دەشلێت،" کەربەلا پێویستی بە پرۆژەو شەقامی نوێ هەیە بۆ زیارەتکارانی ملیۆنیی، ئەمە جگە له دروستکردنی گۆڕەپانی نوێ کە جێگەی ئەو ژمارە زۆرەی خەڵکی تێدا ببێتەوە".
زیارەتکار- دۆلار بەرنامەیەکە کە ساڵی 2012 هاوشێوەی پترۆ- دۆلار دانراوە بۆ ئەو شارانەی کە زیارەتکاران سەردانی دەکەن، پرۆژەکە داوا دەکات بۆ هەر زیارەتکارێک بڕی یەک دۆلار بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی ئەو شارانە دابین بکرێت.