هەولێر.. ژمارەیەکی زۆر لە چەقۆی قەدەغەکراو دەستی بەسەرداگیرا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەولێر.. ژمارەیەکی زۆر لە چەقۆی قەدەغەکراو دەستی بەسەرداگیرا

كوردیو
قایمقامیەتی هەولێر دەست بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە چەقۆی قەدەغەکراودا دەگرێت و هۆشداریش دەداتە ئەو شوێنانەی كە مامەڵە ئەوجۆرە چەقۆیانەو دەكەن.
 
قایمقامییەتی قەزای ناوەندیی هەولێر ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردووەتەوە و تێیدا هاتووە،" ئەمڕۆ پێنج شەممە 10-6-2021  بەفەرمانی نەبەز عبدالحمید قایمقامی هەولێر،لە ھەڵمەتێکی بەرفراوندا لەبازاڕی سەنتەری شاری ھەولێر توانرا دەستبەسەر بڕێکی زۆر لە چەقۆی قەدەغەکراو دابگیرێت".
 
ئاماژە بەوەشدراوە،"ئەم جۆرە چەقۆیانە بەشێوازی قەڵەم و کلیل و مەدالیای جۆراوجۆر دروستکراون، جێگای مەترسین بۆ کۆمەڵگا، بۆیە ئاگاداری ھەموو ئەو شوێنانە دەكەینەوە كە مامەڵەکردن بەم جۆرە چەقۆیانە بەھەموو شێوەیەک قەدەغەکراوە".
 
هەروەها هاتووە،"ھەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕووبەڕووی یاسادەکرێتەوە ".
 
 
 

هه‌واڵی گرنگ