سۆران... لەلایەن شۆفێرێكی هەژارەوە، خەزێنەیەكی بە بەها دەدۆزرێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سۆران... لەلایەن شۆفێرێكی هەژارەوە، خەزێنەیەكی بە بەها دەدۆزرێتەوە

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان بڵاویكردەوە: ڕۆژی ٢٠٢١/٦/٧ شۆفێرێكی حەفارە بەناوی عەبدولباست(پیاوێكی ھەژارەو بەكرێ شۆفێری حەفارەیە) لە زەوی كەسێك لە گوندی سرێشمە كار دەكات لە كاتی كاركردندا حەفارەكە خەزێنەیەك دەدۆزێتەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

 

بەدواداچون بۆ ئەو خەزێنەی لە سرێشمە دۆزراوەتەوە
ئەمڕۆ بەدواداچونم كرد بۆ ئەو خەزێنەی لە گوندی سرێشمەی سەر بە خەلیفان دۆزراوەتەوە..
ڕۆژی ٢٠٢١/٦/٧ شۆفێرێكی حەفارە بەناوی عەبدولباست(پیاوێكی ھەژارەو بەكرێ شۆفێری حەفارەیە) لە زەوی كەسێك لە گوندی سرێشمە كار دەكات بەناوی مام سابیر ( دۆخی دارایی باشە) ..
لە كاتی كاركردندا حەفارەكە خەزێنەیەك دەدۆزێتەوە...
بەپێی قسەی كەسوكاری و ئەوانەی لێیەوە نزیكن..
نزیكەی سێ كیلۆ بوە، لە چاڵێكدا ھەڵگیراوەو ھەر چواردەوری چاڵەكە بەرد بوەو بەردێكی گەورەش بەسەریدا دراوە.. واتە: ئەو دوو فەردە ڕاست نیە، چونكە مێژوی دراوەكە سەدان ساڵەو دوو گونیە نامێنێتەوە بەو شێوە..
سەرەتا شۆفێری حەفارەكە ٤٥ لە خەزێنەكانی بردوەو دواتر گەڕاندویەتیەوە.
مام سابیر، كە خاوەنی زەویەكە تەلەفونی بۆ لایەنی پەیوەندیدار كردوە.. تاوەكو دوێنێش خەزێنەكە لە سرێشمە بوەو لە دوێنێوە براوەتە بۆ سۆران.. ئێستاش
تیمێك سەرقاڵی پشكنینی دیكەن..
ئەوەی ھەیە مێژوی ئەم خەزێنە كۆنە، ڕەنگە بۆ سەردەمی میرنشینی داسنێ یان پێش
میرنشینی سۆران بگەڕێتەوە..
پێشتریش ھاوشێوەی ئەم خەزێنە لەو ناوچەدا دۆزراوەتەوە....
ئەم خەزێنە بەھایەكی مێژویی گەورەی ھەیە، دەبێت تیمێكی پسپۆڕ لێكۆڵینەوەی زانستی لێبكات و پاشان وەك كەنزێكی مێژووی گرنگ بخرێتە مۆزەخانەی نیشتیمانی...
لە بەدواداچون بەردەوام دەبین..
عەلی حەمە ساڵح

هه‌واڵی گرنگ