نیو ملیۆن ژەمە ڤاكسینی دیكەی ڤایزەر دەگاتە عێراق
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نیو ملیۆن ژەمە ڤاكسینی دیكەی ڤایزەر دەگاتە عێراق

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لە كۆتایی ئەم مانگەدا نیو ملیۆن ژەمە ڤاكسینی دیكەی ڤایزەر دەگاتە وڵاتەكە.


لەمبارەیەوە ریاز حەلفی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  راگەیاندووە: لەگەڵ كۆمپانیای ڤایزەر بیونتكدا ڕێككەوتنیان ئەنجامداوە بۆ هاوردەكردنی 12 ملیۆن ژەمە ڤاكسینی ڤایزەر بۆ عێراق.


ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە: بەپێی ڕێككەوتنەكە بڕی 500 هەزار ژەمە ڤاكسین لە كۆتایی ئەم مانگەدا دەگاتە عێراق و بڕەكەی دیكەش لە مانگی داهاتوودا دەگات ،باسی لەوەشكردووە، بۆ هاوردەكردنی ئەو بڕە ڤاكسینە ڕێكارە پێویستەكانیان گرتووەتەبەر و بەفرگری تایبەت لە سەرجەم پارێزگاكان دابین دەكەن.


ئەمەش لەكاتێكدایە  كە حكومەتی عێراق تائێستا چەند جۆرێك لە ڤاكسینی كۆرۆنای هاوردە كردووە و لەو ڤاكسینانەش پشكی هەرێمی رەوانە كردووە.

 

هه‌واڵی گرنگ