وەزارەتی پەروەردە وادەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی ڕاگەیاند
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی پەروەردە وادەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی ڕاگەیاند

ڕۆژی سێشەممە 22/6/2021 دەست بە تاقیكردنەوەكانی كۆتایی ساڵی خوێندنی ئەمساڵ دەكرێت.

لەمبارەیەوە وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا كە ئاڕاستەی پەروەردەكانی هەولێر و دهۆك سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیانی كردووە بڵاویكردەوە، تاقیكردنەوەكانی پۆلی یەكی بنەڕەتی تا 11 ی ئامادەیی لە ڕۆژی سێشەممە 22/6/2021 دەستپێدەكات یو نۆ ڕۆژ بەردەوام دەبێت لە ڕۆژی 1/7/2021 كۆتایی دێت.

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەكەدا ئەوەش هاتووە، بەهۆی هەڵپەساردنی بابەتەكان بۆ قوتابخانە حكومییەكان دەكرێت زووتر كۆتایی بە تاقیكردنەوەكان بهێندرێت، جگە لە خوێندنی ئیسلامی كەلە 5/7/2021 كۆتایی دێت.

هه‌واڵی گرنگ