بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم: داهات زیادیكردوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم: داهات زیادیكردوە


بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم رایدەگەیەنێت: داهاتی گومرگ 20% زیادیكردوەو داهاتی خاڵە سنورییەكانیش دەگەڕێنرێتەوە خەزێنەی وەزارەتی دارایی و ئەوەی دەوترێت بێ بەڵگەیە.

بە گوێرەی هەواڵێكی میدیای فەرمی یەكێتی، ساماڵ عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم رایگەیاندووە: داهاتی گومرگەكان 20% زیادیكردوەو بە بەڵگەوە دەیڵێن كە داهاتی گومرگەكان دەگەڕێنەوە خەزێنەو ئەوەی دەوترێت لەبارەی نەگەڕانەوەی داهاتی خاڵە سنورییەكان بێ بەڵگەن.

وتیشی: بۆ زیادكردنی جوڵەی بازرگانی و داهات چەند راسپاردەیەك دراوەتە وەزیری دارایی و رەزامەندی لەسەر داوەو لەگەڵ وەزارەتە پەیوەندیدارەكانیش كۆدەبینەوە بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێنماییانە.

دەشڵێت: كاروباری گومرگەكان لەڕێی ئەلیكترۆنییەوەو بەڕێوەدەچێت و دوورە لەدەستكاری كارمەندان و هەموو دەروازەكانی هەرێم بەو سیستمە دەكرێت و لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێمەوە سەرپەرشتی دەكرێت.

بەڕێوەبەری گومرگی هەرێم لەبارەی سەردانی وەفدی چاودێری دارایی عیراق دەڵێت: هەموو زانیاریی و داتاكانمان پێداون و ئەمڕۆش لەڕێی 6 تیمەوە سەردانی سەرجەم خاڵە سنورییە نێودەوڵەتییەكان و فڕۆكەخانەكان دەكەن.

هه‌واڵی گرنگ