بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین دەستگیركردنی سێ كەسی بە تۆمەتی دزیكردن لە سندوقی مزگەوت ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین هاتوە: هێزەكانمان لە یاریدەدەرێتی ئاسایشی چوارقوڕنە دوای وەرگرتنی زانیاری سێ گەنجیان دەستگیركرد كە تۆمەتباربوون بە دزیكردن لە سندوقی (مزگەوتی شافعی) ناحیەی چوارقوڕنە،دوای دەستگیركردنیان دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: ئەم سێ كەسە سندوقی مزگەوتەكەیان شكاندوەو پارەی خێرخوازانیان دزیوە و هەستاون بە پیسکردن و شێواندنی میحرابی مزگەوت، ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە: لەئێستادا بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی (444) لە (یاسای سزادانی عێراقی) ڕاگیراون و پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ كراوتەوە