سێ نوێنەری پەیەدە، و خۆبەڕێوبەری باکووری سوریا لە هەولێر دەستگیر دەكرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سێ نوێنەری پەیەدە، و خۆبەڕێوبەری باکووری سوریا لە هەولێر دەستگیر دەكرێن

میدیای سەر بە پەکەکە ڕایگەیاند: لە کاتی پێشوازی کردنیان لە مێوانێکیان لە فڕۆکەخانەی هەولێر، هێزە ئەمنیەکان سێ نوێنەری پەیەدە و خۆبەرێوەبەراتی باکوری سوریایان دەستگیر کرد.

ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنج شەممە دوو نوێنەری پەیەدە و نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموکراتی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە کاتی پێشوازیکردنیان لە میوانێکیان لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە لەناو فڕۆکەخانەی هەولێر بەبێ هیچ هۆکارێک دەستگیرکراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموکراتی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕۆژنیوزیان داوە، ئەمڕۆ مستەفا عوسمان، نوێنەری پێوەندییەکانی پەیەدە لە هەولێر، جیهاد حەسەن، نوێنەری خۆبەڕێوبەری دیموکراتی لە هەولێر و مستەفا عەزیز ئەندامی پەیەدە لە هەولێر، کاتژمێر 3:00ی بەیانی چووبوون بۆ فڕۆکەخانەی هەولێر بە مەبەستی پێشوازیکردن لە میوانێکیان، کە لە فڕۆکەخانە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستگیر کراون.

بەرپرسانی خۆبەڕێوبەری دیموکراتی ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەستنیشانیان کردووە کە لەسەر هۆکارەکانی دەستگیرکردنی ئەو سێ ئەندامەیان هیچ شتێکیان پێ ڕانەگەێنراوە و بۆیە لەسەر روداوەکە داوای رونکردنەوە لەپارتی دیموکراتی کوردستان دەکەن.

 

هه‌واڵی گرنگ