ڕووكاری شۆستە و تابلۆكانی شەقامی پزیشكانی هەولێر رێكدەخرێتەوە
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕووكاری شۆستە و تابلۆكانی شەقامی پزیشكانی هەولێر رێكدەخرێتەوە

شەقامی پزیشكان لە شاری هەولێر رێك دەخرێتەوە بە گۆڕینی ڕووكاری باڵەخانە و شۆشتە و تابلۆكانی، لەگەڵ دانانی پردی پەڕێنەوە و رێكخستنەوەی گەراجەكانی ئۆتۆمبێل.

بە ئامادەبونی ساسان عەونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سیمینارێكی تایبەت بە گۆڕینی ڕووكاری باڵەخانە و شۆستە و تابلۆ و رێكخستنەوەی شەقامی پزیشكانی شاری هەولێر بەڕێوەچوو، كە وابڕیارە لە داهاتو شەقامەكە بە شێوەیەك كە رەچاوی تایبەتمەندی شوێنەكە بكرێت ڕێكبخرێتەوە.

بۆ رێكخستنەوەی شەقامەكە بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانیی هەولێر، سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی یەك و تیمێكی تایبەتی ئەندازیاران بۆ خستنەڕووی پلانی چۆنیەتی رێكخستنەوەی شەقامەكە دانراوە، كە یەكێكە لە شەقامە گرنگەكانی شاری هەولێر بەهۆی ئەوەی بووەتە كۆمەڵگەیەكی گەورەی پزیشكی و قەرەباڵغییەكی زۆری لەسەرە.

لە رێكخستنەوەی شەقامەكەدا ڕووکاری باڵەخانە و شۆستە و تابلۆكانی دەگۆڕدرێن، لەگەڵ ڕەخساندنی ژینگەیەکی دروستتر و دانانی پردی پەڕینەوە و زیادكردنی سەوزایی و شوێنەی پشوودان و دۆخی كۆمەڵایەتی و سرووشتی شوێنەكە و رێكخستنەوەی گەراجی ئۆتۆمبێل و دانانی سیستەمی ئاگركوژێنەوە و بەكارهێنانی كەرستەی زبر بۆ رێگریكردن لە رووداوی خلیسكان و شوێنی تایبەت بە نەخۆش و خاوەنپێداویستیی تایبەت رەچاو دەكرێت.

هه‌واڵی گرنگ