بە دوو ماڵ 90 ملیۆن دینار كرێی كارەبایان بۆ هاتووەتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بە دوو ماڵ 90 ملیۆن دینار كرێی كارەبایان بۆ هاتووەتەوە

 بەگوێرەی پسولەی وەرگرتنی پارەی مانگانەی كارەبای نیشتیمانی، دوو ماڵ لە ناحیەی سیدەكانی سەربە قەزای سۆران بڕی (90 ملیۆن) دیناری كرێی كارەبایان بۆ هاتووەتەوە.

بەپێی ئەو پسولەیەی وەزارەتی كارەبا بۆ هاوبەشانی كارەبای دەنێرێت تا پارەی مانگانەی بڕی كارەبای بەكارهاتوویان بدەن، بە دوو ماڵی لە ناحیەی سیدەكانی سەربە قەزای سۆران بڕی (90 ملیۆن) دیناری كرێی كارەبایان بۆ هاتووەتەوە، ماڵی یەكەم بڕی 19 ملیۆن و 721 هەزارو 250) دیناری بۆ هاتووەتەوە.

بەگوێرەی پسولەی وەرگرتنی پارەی كارەبای بەكار هاتوو بۆ ماڵی دووەم بڕی پارەی 70 ملیۆن و 357 هەزار دیناری بۆ هاتۆتەوە، كە بە هەردوو ماڵەكە دەبێ  (90 ملیۆن) دیناری كرێی كارەبا بدەن.

 

 

هه‌واڵی گرنگ