بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا فرۆشتنی دراوی بیانی بەشێوەی كاش زیاد بكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا فرۆشتنی دراوی بیانی بەشێوەی كاش زیاد بكات

 
لە بەیاننامەیەكدا بانكی ناوەندی عێراق بڕیاریدا بڕی فرۆشتنی دراوی بیانی بەشێوەی كاش زیاد بكات.

بە ئامانجی پڕكردنەوەی تەواوی پێداویستیەكان، لە بەیاننامەیەكدا بانكی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندوە: بڕیارماندا بە زیادكردنی بڕی فرۆشتنی دراوی بیانی بەشێوەی كاش بە بانكەكان و كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی دراو، ئەوەش هاتوە: ئامانج لەم هەنگاوە پڕكردنەوەی داواكارییەكانە لەسەر دراوی بیانی و بۆ هێنانەدی ئامانجی سیاسەتی دراو.

لە بەیاننامەكەدا ئەوەش خراوەتەڕوو: پشكی هەفتانەی بانكەكان 300 هەزار دۆلار بۆ كۆمپانیاكانی كڕین و فرۆشتنی دراو، جۆری A دەكرێتە 2 ملیۆن و 200 هەزار دۆلار لە هەفتەیەكدا، جۆری Bی ئەو كۆمپانیایانە بڕی 750 هەزار دۆلار لە هەفتەیەكدا وەردەگرن، لەبەرامبەردا كۆمپانیاكانی جۆری C پشكەكەیان لە مانگێكدا 70 هەزار دۆلار دەبێت.

لەبەر ئەم بڕیارەی بانكی ناوەندی عێراق وا چاوەڕوان دەكرێت بەهای دۆلار داببەزێت كە لە ئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریكی لە بازاڕەكانی عێراق، 150 هەزار دیناری تێپەڕاندوە.

هه‌واڵی گرنگ