دادگای هەڵەبجە بەپێی یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بڕیاری شەش مانگ زیندانیکردنی بۆ ناسیح عەبدولڕەحیم بەڕێوەبەری بانکی خوێنی هەڵەبجە دەرکرد.
بەگوێرەی زانیاریییەکانی كوردیو ناسیح عەبدولڕەحیم لەسەر سکاڵای سێ کارمەندی تەندرووستی سزادراوە، یەکێک لە کارمەندە تەندرووستییەکان ڕاگەیاندوە: ساڵێک لەمەوبەر ناسیح لە پۆستێکی فەیسبوکدا تەشهیری پێکردین، ئێمەش لە دادگا بە تۆمەتی تەشهیر سکاڵامان لەسەر تۆمارکرد، ڕۆژی 9ی 6ی 2021 دوای زیاتر لە ساڵێک بە بڕیاری دادوەر ناوبراو بە شەش مانگ بەندكردن سزادرا.
بەپێی مادەی دووەمی یاسای خڕاپ بەکارهێنانی مۆبایل، "هەرکەسێک ئەگەر بە خراپی تەلەفۆنی خانەیی (موبایل) یان ئامێرێکی پەیوەندی پەیوەندی کردنی تەلدار یان بێ تەل یان ئەنتەرنێت یان پۆستی ئەلیکترۆنی بۆ مەبەستی هەڕەشەکردن یان تۆمەت هەڵبەستن یان جنێودان یان بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵبەستراو بەکارهێنا کە ترس پەیدا دەکات، ئەوا بۆ ماوەیەک بەند دەکرێت، حبس کە لە ( 6 ) مانگ کەمتر نەبێت و لە ( 5 ) ساڵیش زیاتر نەبێت وە بە غەرامەیەکیش سزا دەدرێت کە لە یەک ملیۆن کەمتر نەبێت و لە 5 ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت".