چەند نهێنییەكی ئایفۆن 13 دزە دەكات
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

چەند نهێنییەكی ئایفۆن 13 دزە دەكات

 

 

شارەزایەكی بواری تەكنەلۆژیاو مۆبایلی ئایفۆن چەند نهێنییەكی مۆبایلی ئایفۆنی 13 ی داهاتوو ئاشكرا دەكات.

(جۆن پرۆسەر) تایبەتمەند لەبواری ئایفۆن كە زۆرجاری تر نهێنییەكانی لەبارەی ئایفۆن دركاندووەو راستیش دەرچووە، ئەمجارەش چەند زانیارییەكی تر ئاشكرا دەكات.

ئەو شارەزایە دەڵێت، مۆبایلی ئایفۆن (13) شاشەكەی لەجۆری (Ltbo) یەو كوالێتییەكەی لەروونی خەیاڵییەو زۆر بەرزە، ئەوەش كاریگەری نابێت لەسەر هێزی پاترییەكەی.

ئەو پاترییەی لەسەر مۆبایلی ئایفۆن 13 داندراوە هێزەكەی زۆرە، بەشێوەیەك ركابەری مۆبایلەكانی ئاندرۆیدە لە جۆرە بەرزەكەی.

هەروەها باسیش لەوەكراوە، ئەو جۆرە مۆبایلە وای فایەكەی زۆر بەهێزە تەنانەت توانای داون لۆدی لە چركەیەك (10) گێگا بایتە، دەشتواندرێت قەبارەی خەزنی زیاد بكرێت.

هه‌واڵی گرنگ