تەرمێكی كۆن دۆزرایەوە، زۆر نهێنی ئاشكرا كراوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

تەرمێكی كۆن دۆزرایەوە، زۆر نهێنی ئاشكرا كراوە

 

 

دوو شاخەوانی ئەڵمانی لەبەرواری (19/9/1999) لە بەرزایی (3210) مەتر تەرمێكیان دۆزییە، تەرمەكە لە دۆخێكی باشدا بوو تا ئەو ڕادەیەی پۆلیس پێی وابوو نوێیەو دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ كردەوە، بەڵام هەرزوو دەركەوت، ئەم تەرمە كە لە ئەنجامی توانەوەی بەستەڵەك بەهۆی گەرماوە دەركەوتووە لەڕاستیدا دەگەڕێتەوە بۆ پێنج هەزار ساڵ لەمەوبەرو ناوی لێ نرا ئۆتزی؛ كە ناوی ئەو دۆڵەی سنووری نێوان ئیتاڵیاو نەمسایە كە تەرمەكەی لێ دۆزرایەوە.

بارودۆخی سروشتی ساردی چینە بەستەڵەكەكان وای كردووە ئەو ماوە زۆرە خۆی بگرێ و لەدۆخێكی باشدا بمێنێتەوە.

لە ساڵی (2001) توێژەران توانییان هۆكاری مردنی ئەو پیاوەی بەستەڵەك دیاری بكەن.

ئەم پیاوە لە نێوان ساڵانی (3350 – 3100) پێشی میلاد، بەهۆی خوێن بەر بوونەوە مردووە لە ئەنجامی تیرێك كە بەر شانی چەپی كەوتووە.

لە ساڵی (2012) پشكنینەكان ئاشكرایان كرد، ڕەنگی چاوی قاوەیی و ڕەنگی پرچی ڕەش بووە؛ دەچێتەوە سەر ئەو گرووپانەی تایبەتمەندی لێكچووی دانیشتوانی سەردینیاو كورسیكایان هەیە؛ كاتێكیش مردووە تەمەنی (46) ساڵ بووە؛ باڵای (160) سەنتیمەترو كێشی (50) كیلۆگرام بووە.

زاناكان دوورتر لەوە ڕۆیشتن شیكاری بەكتریای ناو گەدەی پاڵپشتی ئەو بۆچوونەی كرد كە دەڵێ كۆچێكی گەورە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستەوە بەرەو ئەوروپا كراوە، زووتر ڕووی داوە لەوەی باوەڕ وابوو، هەروەها دۆزینەوەی بەكتریای جەرسوومەی گەدە یان ئەوەی پێی دەگوترێ لە ڕیخۆڵەكانیدا، گرنگی پێدانی زۆری لەناو زاناكاندا ورووژاند، كە ئێستا بڵاوەو بەرپرسە لە برین و شێرپەنجە بەشێك لە پزیشكان و زانایان قسەیان دەربارەی ئەم بەكتریایە كردووەو دەڵێن لەوانەیە لەڕابردوودا سوودبەخش بووبێت بۆ ئاسانكردنی هەرسكردنی گۆشت و دواتر بووە بە زیانبەخش لێكۆڵینەوەو توێژینەوەكان دەریانخست كە جلوبەرگەكەی زۆر بە باشی دروست كراوەو پێنج جۆر پێستی ئاژەڵی تێدایە توورەكەیەكی پێ بووە كە كەلوپەلی تەواوی تێدا بووە، لەوانە تەورێكی مس كە پێشكەوتووترین كەرەستەی ئەوكات بووەو خەنجەرێكی بەردین و ئامێری ئاگركردنەوەو كەرەستەی پزیشكی ئەو سەردەمە لای ڕاست وێنەی تەورە مسەكە، كە دووبارە دروست كراوەتەوە لای چەپ وێنەی دووبارە بنیاتنانەوەی مۆمیای كەسایەتی ئۆتزی، پیاوی بەستەڵەكە لە مۆزەخانەی شوێنەوارلە باشووری تیرۆڵ – ئیتاڵیا.

 

هه‌واڵی گرنگ