ئاژانسی ناسای ئەمریكی وێنەیەكی هەسارەی موشتەری بڵاوكردەوە كە دیاردەیەكی فەلەكی هاوشێوەی تەقینەوەی تێدا رووداوە.
ماڵپەری (بێزنیس ئینسایدەر) ی ئەمریكی نووسیویەتی: لە ڕێگەی كەشتی ئاسمانی (جۆنۆ) كە سەر بەناسایە تواندراوە ئەم دیاردە فەلەكییە تۆمار بكرێت، بەپێی ئەو وێنانەش كە تۆماركراون، بروسكێكی ڕەنگ شین لە دەوری ئەو هەسارەیەیە.
شارەزایانی ناسا لەم بارەیەوە وتوویانە كە ئەم دیاردەیە فەلەكییەی موشتەری لە ئەنجامدا كارلێكردنی بەشێك لە تیشكە كارەباییەكان دروست بووە.
ماڵپەرە ئەمریكییە ئەم دیاردەیە فەلەكییەی موشتەری بە تیكشدانەوەكانی ناو زەریاكانی ناوبردووەو ئەوەی خستۆتەڕوو، كە دوای ساڵی (1989) ەوە ئەمە یەكەمین جارە هەسارەی موشتەری بەم شێوەیەی لێبێت.