زیانەكانی بەرز بوونەوەی ئاستی ئاو ئاشكرا دەكرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زیانەكانی بەرز بوونەوەی ئاستی ئاو ئاشكرا دەكرێت

 

 

گۆڤارێكی زانستی جیهانی بڵاویكردەوە، بەهۆی بەرزبوونەوەی رێژەی ئاو لە داهاتوودا كێشەیەكی گەورەی ئابووری بۆ بەشێك لە وڵاتان دروست دەبێت.

گۆڤاری (Springer Nature) لە دوایین ژمارەیدا راپۆرتێكی بڵاوكردۆتەوە، لەسەر یەكێك لەو كێشە گەورە ئابوورییانەی كە لە كۆتایی ئەم سەدەیە ڕووبەرووی بەشێك لە وڵاتانی جیهان دەبێـتەوە كە ئەویش بەرزبوونەوەی ئاستی زەریاكان و ڕوودانی لافاوە.

گۆڤارەكە ئاماژەی بەوەداوە كە تاوەكو ساڵی (2100) ئاستی ئاوی زەریاكان بە رێژەیەكی زۆر بەرز دەبێتەوە، بەمەش (287) ملیۆن كەسی نیشتەجێ ئەو شارانەی كە كەنار زەریاكانن ئاوارە دەبن.

هەروەها گۆڤارەكە نووسیویەتی، بەهۆی ئەوەی كە ژمارەیەكی زۆر لە دانیشتوانی شارەكانی كەنار زەریاو دەریا ئاوارە دەبن، بۆیە پێشبینی دەكرێ كە زیانی (14) تریلیۆن دۆلار لەسەر داهاتی ناوەخۆی ئەو وڵاتانە دەبێت.

هه‌واڵی گرنگ