(د. بینایی كامەران) پسپۆری بواری خۆراك دەڵێت : بۆ ئەو كەسانەی قەڵەوی وورگ یان نەخۆشی شەكرەیان هەیەو دەیانەوێت كەمترین برنج بخۆن و هەست بە تێری بكەن و بۆ ئەوەی تەندروست بن، دەتوانن قەرنابیت بدەن لە ڕننە واتە وورد ووردی بكەن (10) گوڵ یا كەمترو زیاتر پاشان لەگەڵ كەمێك زەیتی زەیتون و خوێی لێبدەن و لەسەر ئاگری كز دابندرێت.
هەروەها دەتوانرێت بەپێی ئارەزوو سەوزەو پیازی تێبكرێت، كە نەرم بۆوە لە قاپێكدا تێكەڵی كەمێك برنج بكرێت و بە شلەو مریشك یان گۆشتەوە بخورێت !
ئەو پسپۆرەی بواری خۆراك دەشڵێت: جگە لەوەی تامی خۆش و كەمترین برنج دەخۆیت، قەرنابیت چەندین ڤیتامینی تێدایەو یارمەتی هەرس و كێش دابەزان و چاڵاكی مێشك و بەرگری لەش زیاد دەكات.