لەهەولێر هونەرمەندێك 3 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەهەولێر هونەرمەندێك 3 ملیۆن دۆلار وەردەگرێت

 

 

لەسەردەمی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێم گۆرانی بێژێكی ئەمریكی بانگهێشتی هەولێر دەكرێت و لەماوەی چەند رۆژدا بڕێك پارەی خەیاڵی پێدەدرێت.

رۆژنامەنووس (بەختیار سەعید) بڵاویكردۆتەوە، بەرپرسێكی باڵای حكومی لە هەولێر، بانگهێشتی هونەرمەندێكی ئەمریكی بەناوی (دیمی لۆڤاتۆ) بۆ هەولێر كردبوو، تەنها بۆ مانەوەی چەند رۆژێك گرێبەستەكەی تووشی شۆكت دەكات.

خانمە هونەرمەندی ئەمریكی خۆی لەبەرنامەیەكدا، پرسیاری لێدەكەن كام گرێبەست بووە بەشێك لە خەونەكانت ؟؟

لەوەڵامدا گووت بووی: ئەو گرێبەستەی هەرگیز پێشبینم نەكردبوو بەخەونیش بێتە دی، ئەویش گرێبەستێك بوو بۆ هەولێر كە شارێكی عێراق بوو، بۆ چەند رۆژێك (3) ملیۆن دۆلار گرێبەستەكەمان بوو.

هه‌واڵی گرنگ