یەكەم دادوەری موسڵمان لە ئەمریكا دامەزرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

یەكەم دادوەری موسڵمان لە ئەمریكا دامەزرا

 

 

ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریكا دەنگیدا بە دانانی (زاهید قوڕەیشی) بەشێوەیەكی هەمیشەیی، وەك یەكەم دادوەری موسڵمان لە مێژووی ئەو وڵاتەدا.

سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكا بڵاویانكردۆتەوە، ئەنجوومەنی پیران بە دەنگی (81) ئەندام بەرامبەر (16) دەنگی ناڕازی، بڕیاریدا (زاهید قوڕەیشی) وەك دادوەری هەمیشەیی دابمەزرێنێت.

ئەوەش هاتووە، قوڕەیشی تەمەنی (46) ساڵەو موسڵمانە، ئەوەش یەكەم دادوەری موسڵمانە لە مێژووی ئەمریكاداو پۆستەكەی لە ویلایەتی نیوجێرسی وەرگرتووە.

پێشتریش لای خۆیەوە (جۆ بایدن)، سەرۆكی ئەمەریكا جەختی لەوەكردبوویەوە، دامەزراندن لە وڵاتەكەیدا هەمەڕەنگییەكی ڕەگەزەكان و شارەزایی و بیروبۆچوونی تێدایە، هێزی ئەمریكاش لەوەوە سەرچاوەی گرتووە.

 

هه‌واڵی گرنگ