لەسەر نەخشە زەریاییەك زیاد كرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر نەخشە زەریاییەك زیاد كرا

 

 

تۆڕی ناشناڵ جیۆگرافیك زەریای بەستووی باشوری بۆ لیستی زەریاكان زیاد كرد، بەوەش چیتر زەوی چوار زەریای نییە بەڵكو پێنجن، نوێكردنەوەی نەخشەكانیش ماوەی (100) ساڵە ئەوە یەكەمجارە ئەنجام بدرێت.

تۆڕی ناشناڵ جیۆگرافیك بڵاویكردۆتەوە، زەریای پێنجەمی بۆ نەخشەی جیهان زیاد كردووە كە زەریای بەستوی باشوورە، بەوەش ئێستا هەڵەیە بوترێت زەوی لە چوار زەریا پێكهاتووە، بەڵكو بووە بە پێنج.

ئەوەش دوای ئەوە دێت لەم هەفتەیەدا تۆڕەكە ئاشكرایكرد، بەشێوەیەكی فەرمی دان دەنێت بە زەریای باشوردا كە ڕووبەرێكی ئاوییەو دەوری كیشوەری بەستووی باشوری داوە.

لای خۆیەوە ئیدارەی ئەمریكی بۆ زەریاكان و بەرگە هەوای زەوی بڵاویكردۆتەوە، بەشێوەیەكی مێژوویی، چوار زەریا هەن كە ناویان ئەتڵەسی، هێمن، هیندی و بەستووی باكورە، ئێستاش بەشێك لە دەوڵەكانی جیهان دان بە زەریای پێنجەمدا دەنێن كە زەریای باشورە (ئەنتاركتیكا).

پێشتریش پێشنیازێك درابووە ڕێكخراوی (هایدرۆگرافیك) نێودەوڵەتی بۆ داننان بە زەریای پێنجەمدا، بەڵام بەشێك لە وڵاتانی ئەندامی ڕێكخراوەكە ڕەزامەند نەبوون بەو سنورەی بۆ زەریاكە دیاری كراوە، بەهۆی ئەوەشەوە تائێستا ڕەزامەندی نەدرابوو لەسەری.

 

هه‌واڵی گرنگ