لەسەر پردی شۆڕشی هەولێر كەسێك هەوڵی خۆ كوشتنیدا
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر پردی شۆڕشی هەولێر كەسێك هەوڵی خۆ كوشتنیدا

 

 

ئەمڕۆ هەینی گەنجێك لەسەر بەرزە پردی شۆڕش لەسەر شەقامی (60) مەتری هەوڵی خۆ كوشتنیداوە، بەڵام هێزەكانی پۆلیس ڕێگریان لەهەوڵەكەی كرد.

موقەدەم (فازڵ حاجی) وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، ئەمڕۆ بەیانی لەسەر بەرزە پردی شۆڕش لەسەر شەقامی (60) مەتری گەنجێك هەوڵی خۆكوشتنیدا، بەهۆی ئەوەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ هاوڕێیەكی تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوبون و هاوڕێكەی گیانی لەدەستدا بوو لەسەر هەمان بەرزە پرد، ئەویش وەكو هاوسۆزیەك و هاوخەمیەك بۆ هاوڕێكەی گەڕابۆوە هەمان شوێن بۆ خۆكوشتن، بەڵام بەدەستخۆشیەوە كارمەندانی هاتووچۆی هەولێرو كارمەندانی پۆلیسی فریاكەوتنی هەولێر توانیان لەدوا ساتەكان ڕزگاری بكەن.

هه‌واڵی گرنگ