لەسەر وێنەیەك وەزارەتی بازرگانی هاتە دەنگ
كوردی عربي English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەسەر وێنەیەك وەزارەتی بازرگانی هاتە دەنگ

 

 

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند، ئەو شوێنەی وێنەكەی بڵاوكراوەتەوە كە گوایە شوێنی كارگەكانی بەرهەمهێنانی ئاردە هیچ پەیوەندی بە ئەوانەوە نییە.

بەپێی وێنەیەك كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراوەتەوە ژمارەیەك سەگ لەسەر بڕێكی زۆر گەنم دەردەكەون كە گوایە ئەو گەنمەیە كە بۆ دروستكردنی ئارد لەهەرێم بەكاردەهێنرێت، بەڵام وەزارەتی بازرگانی دەڵێت : ئەو وێنەیە ناڕاستە.

وەزارەتەكە ئەمڕۆ لەڕوونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە، ئەو شوێنە دورو نزیك پەیوەندی بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیەوە نییە.

داواش لەسەرجەم میدیاكان دەكات بۆ دڵنیابوون لەو گەنمەی دەكرێتە ئاردو شوێنی هەلگرتنی گەنم سەردانی شوێنەكان بكەن و نیشانی خەڵكی كوردستان بدەن لەراستی و دروستی بابەتەكە دوركەوتنەوە لەهەواڵی ناڕاست.

هه‌واڵی گرنگ