ئەمرۆ وێڵز و سویسرا لەیۆرۆ رووبەرووی یەكتردەبنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمرۆ وێڵز و سویسرا لەیۆرۆ رووبەرووی یەكتردەبنەوە

 

لەسەر یاریگای باكۆی ئۆڵۆمپی لە ئازربێجان هەڵبژاردەی وێڵز لە یاری دووەمی پاڵەوانێتی یۆرۆ میوانداری هەڵبژاردەی سویسرا دەكات لە یارییەكانی كۆمەڵەی یەكەمی پاڵەوانێتیەكە.

هەڵبژاردەی وێڵز لەلایەن (ڕۆبەرت بێگ)ی راهێنەر سەرپەرشتی دەكرێت ئەم هەڵبژاردەیە بەشێوەیەكی باش ئامادەكاری كردووە بۆ كۆتاییەكانی یۆرۆ ئەم تیپە بەر لە یارییەكانی یۆرۆ دوو یاری دۆستانەی ئەنجامدا بەرامبەر بە هەریەك لە تیپەكانی فەرەنسا و ئەلبانیا، لەگەڵ فەرەنسا بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر توشی دۆران بوو، لەیاری دووەمیش لەگەڵ ئەلبانیا بەبێ گۆڵ بەرامبەر بوون.

هەڵبژاردەی وێڵز خاوەن كۆمەڵێك یاریزانی بەتوانایە ، توانای ئەوەیان هەیە ئەنجامی باش بۆ تیپەكە بەدەست بهێنن و ركابەری لەسەر بەدەست هێنانی گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو بكەن، لە دیارترین یاریزانەكانی وێڵز گاریس بێل و ئارۆن رامسی و دانییل جێمس و نیكۆ ویلیامس و جۆزیف رودون ".

وێڵز دووەم جارە بەشداری لە یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دەكات و جاری یەكەمین لەساڵی 2016 بەشداری كردووەو لە بەشداری یەكەمی ئەنجامی باشی تۆمار كردووە ئەویش گەیشتن بووە بەیاری پێش كۆتایی جامەكە، ئێستا ئەم هەڵبژاردەیە دەیەوێت ئەنجامی پاڵەوانێتی رابردوو دووبارە بكاتەوە.

هەرچی هەڵبژاردەی سویسرایە هەڵبژاردەیەكی بەهێزەو بەسەرپەرشتی راهێنەر ڤلادیمێر پیتكۆفیچ بەشێوەیەكی باش ئامادەكاری بۆ كۆتاییەكانی یۆرۆ كردووە، ئەم هەڵبژاردەیە دوو یاری دۆستانەی ئامادەكاری ئەنجامداوە، لەیاری یەكەم بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە ئەمەریكای بردەوە، لەیاری دووەمیش بە حەفت گۆڵی بێ بەرامبەر لە لیشتنشتاینی بردەوە، ئەم تیپە خاوەن چەندین یاریزانی بەتوانایە توانای ئەوەیان هەیە سەركردایەتی تیپەكە بكەن بۆ ڕكابەری كردن لەسەر گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو.

هەڵبژاردەی سویسرا چەندین یاریزانی بەتوانای هەیە لەوانەش ئەدمیر محمدی و ستیڤن زوبێر و شیردان شاكیری و ریكاردۆ رۆدریگیز و مانوێل ئەكانجی و هاریس سیفرۆفیچ .

ئەم تیپە چوار جار بەشداری لەكۆتاییەكان كردووەو بەشداری ئەمجارەی بەشداری پێنجەمە، باشترین ئەنجامی سویسرا لە رابردوو گەیشتن بووە بەیارییەكانی قۆناغی 16می جامەكە لە پاڵەوانێتی رابردوو، ئێستاش ئەم تیپە هەوڵ دەدات ئەنجامی باشتر تۆمار بكات.

دواین یاری نێوان ئەم دوو تیپە دەگەڕێتەوە بۆ پاڵاوتنەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا دەگەرێتەوە بۆ حەفتی تشرینی یەكەمی ساڵی 2011 لە یارییەكەش وێڵز بە دوو گۆڵی ئارۆن رامسی و گاریس بێل براوە بوو.

 

 

هه‌واڵی گرنگ