كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق رایدەگەیەنێت به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی، پێویسته حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بوی هاوڵاتیان بكاته‌وه، چونكه نرخی شتومه‌ك و كه‌لوپه‌ل له‌بازاڕه‌كان گران بون.
لەمبارەیەوە فازڵ غه‌ڕاوی ئه‌ندامی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاندوە: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه داهاتێكی كه‌م و دیاریكراویان هه‌یه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتوه به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت له به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار له‌به‌رامبه‌ر دیناری عێراقی، كه بوه‌ته هۆكار نرخی پێداویستی سه‌ره‌كی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان گران ببێت.
ناوبراو وتویەتیشی:" هاوڵاتیانی عێراقی روبه‌ڕوی چه‌ندین قه‌یران بونه‌ته‌وه، جگه له‌كه‌موكورتی له‌دابینكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كانی وه‌ك كاره‌با و لێكه‌وته ته‌ندروستیه‌كان، خوێندنی باڵا و ژینگه و نه‌بونی هه‌لیكار، له‌گه‌ڵئه‌وانه‌شدا زیادبونی به‌های دۆلار كاریگه‌ری له‌سه‌ر ژیانیان زیاتركردوه".
ئاماژەی بەوەش كردووە: له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی زیادبونی نرخی كاڵا و شتومه‌ك، هاوڵاتیان توانایان نابێت پێداویستیه‌كانیان دابین بكه‌ن، پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ قه‌ره‌بویان بكاته‌وه، بۆئه‌وه‌ی چیتر له‌به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار زیانیان پێنه‌گات.
له‌ئێستادا نرخی 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به زیاتر له 150.000 (سه‌د و په‌نجا هه‌زار) دیناری عێراقی له‌بازاڕه‌كان مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی له‌لای هاوڵاتیان دروستكردوه، له‌نوێترین رونكردنه‌وه‌شیدا بانكی ناوه‌ندی رایگه‌یاندوه، هیچ نیازێكیان نیه به‌های 100 دۆلار له 145.000 (سه‌د و چل و پێنج) هه‌زار دینار زیاتر بفرۆشن و ئێستاش كه نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌ته‌وه، بۆ هه‌وڵی ژماره‌یه‌ك له بازرگانیان دراو ده‌گه‌ڕێته‌وه.