ڤیدیۆ... به‌ به‌رد و پێڵاو هێرش ده‌كرێته‌ سەر كاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کازمی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڤیدیۆ... به‌ به‌رد و پێڵاو هێرش ده‌كرێته‌ سەر كاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کازمی

لە کاتێکدا مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق، سەرقاڵی کردنەوەی پرۆژەیەک بووە لە پارێزگای زیقار، ژمارەیەک لە هاووڵاتیان خۆپیشاندانیان ئەنجامداوەو به‌ به‌ردو وپێڵاو هێرشیانکردەۆتە سەر کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی.
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە كاتی سەردانی بۆ شاری ناسڕیە، بۆ كردنەوەی دوو پڕۆژە، هاووڵاتیانی ئەو شارە هێرشیان كردە سەر سەرۆك وەزیرانی عێراق و بەر “پێڵاو و بەرد”یان دا.
میدیاكان ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، بەیانی ئەمڕۆ شەممە 12-6-2021، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیران سەردانی شاری ناسڕیەی كردووە، بۆ كردنەوەی پڕۆژەیەكی كارەبا و نەخۆشخانەیەك، لەگەڵ گەیشتنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ شارەكە لەلایەن هاووڵاتیانەوە خۆپیشاندان لەدژی ئەنجام دراوەو ڕێگری لە كاروانی ئۆتۆمبێلەمانی كراوەو، بە “پێڵا و بەرد” هێرشی كراوەتە سەر كاروانی ئۆتۆمبێلەكانی و پاسەوانەكانی دەیپارێزن.
جێگه‌ی باسه‌، ئەمە لەكاتێكدایە، كازمی لە ناسڕیە چووە ماڵی یەكێك لە شەهیدانی خۆپیشاندانەكان بەناوی "ئەنەس مالك" و ڕایگەیاند: ناسڕیە زۆر پشتگوێ‌ خراوە و بەم زووانە بكوژانی خۆپیشاندانەكان ئاشكرادەكەن.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ