سه‌باره‌ت به‌ كرده‌وه‌یه‌كی ئیسرائیل لەناو جەرگەی تاران ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سه‌باره‌ت به‌ كرده‌وه‌یه‌كی ئیسرائیل لەناو جەرگەی تاران ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد نهێنیه‌ك ئاشكرا ده‌كات

سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنێکی نهێنی ئیسرائیل لە تاران پشتڕاست دەکاتەوەو، ره‌خنه‌ی توند ئاراسته‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و، به‌ "دەزگا ئەمنییە گەندەڵەکانی ئێران" ناویبان ده‌بات .

لە میانەی بەشداریکردنی لە مێزگردێکی "کڵەب هاوس"، مەحمود ئەحمەدی نەژاد سەرۆک کۆماری پێشووی ئێران رایگه‌یاند: لەسەر دەزگا ئەمنییە گەندەڵەکانی ئێران پێویستە ئەوە ڕوون بکاتەوە ڕۆڵی چی بووە لە کوژرانی زانا ئەتۆمییەکان و تەقینەوەی وێستگەی نەتنزی ئێران ئیسرائیلیەکان هاتوونەتە تۆرقۆز ئاباد و ئەو کارەیان ئەنجامداوەو، چەندین بەڵگەشیان لەگەڵ خۆیاندا بردووە.
ئەحمەدی نەژاد وتیشی: ئەو بەڵگەنامانە لە کۆگای نوسینگەی سەرۆکی ڕێکخراوی سیستمی ئاسمانییدا بووە، چونەتە ژوورەوەو، کۆگاکەیان کردۆتەوەو، بەڵگەنامەکانیان بردووەو، مافیاکانی دەزگا ئەمنیەکانیش ئەو ڕوداوەیان شارودۆتەوەو، زانیاری ناڕاستیان داوە بە وەزیر بەوەی کە ڕوداوێکی دزی ئاسایی بووە.
له‌ به‌شێكی سه‌كه‌نیدا ناوبراو ده‌ڵێت: بەڵگەنامە دزراوەکان گرنگ و ئەوانە بنەمای ئەمنیی وڵاتن و ئیسرائیلەکانیش هاتوون و دزیوویانە و، دەبێت مافیا ئەمنییەکان ئەوە ڕوون بکەنەوە کە لەخەڵیکان شاردۆتەوە، چونکە ئەوان نەیانزانیووە تاوەکو ئیسرائیل دزینی ئەو بەڵگەنامانەی ئاشکرا کردووە.
پێشتریش یوسی کۆهین، بەڕێوەبەری پێشووی مۆساد، لە گفتوگۆیەکی تەلەفزیۆنیدا، زانیاری لەسەر پرۆسەیەکی نهێنی لە ناو تارانی پایتەختی ئێران ئاشکرا كردو، وتی: ساڵی 2018 پرۆسەیەکی نهێنیمان لەناو تارانی پایتەختی ئێران ئەنجامداو، دەستمان بەسەر ئەرشیفی ئەتۆمی ئێراندا گرت.
بەڕێوەبەری پێشووی مۆساد جه‌ختی له‌وه‌كردۆته‌وه‌، ئەرشیفەکە لە بارەگایەکدا بووە لەناو تاراندا و نهێنییەکانی پرۆژەی ئەتۆمی ئێرانی تێدایە و، بە ئەلکترۆنی کراوه‌و، نێردراوه‌ بۆ ئیسرائیل، تەنانەت پێش ئەوەی ئەندامانی مۆساد لەو تەلارەش بچنە دەرەوە کە ئەرشیفەکەی تێدا بوو.
بەڕێوەبەری پێشووی مۆساد وتیشی: وڵاتەکەی پێشنیازی ئەوە بۆ زانایانی ئەتۆمی ئێران دەکات، کە پیشەکەیان بگۆڕن، ئەگەر دەیانەوێت ژیانیان بپارێزن، تا ڕووداوی تیرۆرکردنی موحسین فەخری زادە، زانای ئەتۆمیی ئێرانی لەگەڵ ئەوانیشدا دووبارە نەبێتەوە.
لە مانگی نیسانی ساڵی 2018 بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە پرۆسەیەکی نهێنیدا ئەرشیفی ئەتۆمی ئێرانیان بەدەستهێناوە، کە ئەو پرۆسەیە چەندین ئامانجی هەبووە کە تایبەت بووە بە لایەنی ئێرانییەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ