لە هەولێر 25 هەزار ماسی ژەهرخوارد دەكرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە هەولێر 25 هەزار ماسی ژەهرخوارد دەكرێن

لەپڕۆژەیەکی بەخێوکردنی ماسی لەشاری هەولێر 25هەزار ماسی بەهۆی ژەهرخواردكردنەوە لەناودەبرێن.

لە گوندی شاخۆلانی سەر بە شاری هەولێر هاوڵاتی نووچیرڤان سەباح خاوەنی چوار حەوزی بەخێوكردنی ماسیە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بۆی دەردەكەوێت كە بەهۆی تێكردنی ژەهر لە سێ لە حەوزەكان 25 هەزار لەو ماسیانەی لەناوبراون.

بەگوێرەی وتەی خاوەنەكەی، كۆی زیانەکانی مردار بونەوەی ماسیەكا 100ملیۆن دینارە دەشڵێت بەپێی پشكنین بۆ ئاوی حەزەكان دەرکەوتووە ئاوەکە ژەهراوی کراوە، دەشڵێت هەشت مانگە ماسیەکانم گەورە دەکەم بیست ڕۆژی تر دەمخستە بازاڕەوە بەڵام هەمویم لێ مرداربونەوە.



 

هه‌واڵی گرنگ