بڕیارێك له‌ باره‌ی بەشەخۆراكی مانگانه‌ دەركرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بڕیارێك له‌ باره‌ی بەشەخۆراكی مانگانه‌ دەركرا

وەزارەتی بازرگانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت،كە ڕەزامەندییان داوە لەسەر دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی گواستنەوەی پسووڵەی خۆراك لەنێوان پارێزگاكاندا.

محەمەد حەنون، وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق به‌ ئاژانسی فەرمی (العراقیە) ڕایگەیاندووە، عەلا جبوری، وەزیری بازرگانی ڕەزامەندی داوە لەسەر دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی گواستنەوەی پسووڵەی خۆراك لەنێوان سەرجەم پارێزگاكانی عێراق.

وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، وەزیر سەردانی یەكێك لە ناوەندەكانی خۆراكی لە فەلوجە كردووە و لەگەڵ هاووڵاتیان گفتوگۆی كردووە سەبارەت بە میكانیزمی گواستنەوەی پسووڵەی خۆراك.

محەمەد حەنون باسی له‌وه‌ش كردووه‌،ئەو سەردانەی وەزیر لە چوارچێوەی سەردانەكەیەتی بۆ پارێزگای ئەنبار و چاودێری كردنی هەڵمەتی بەبازاڕكردنی گەنم و بەدواداچوون بۆ شێوازی كاری كۆگاكانی وەزارەت.

ئەوه‌ش لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕیاریدا بە زیادكردنی بەشەخۆراكی دۆشاوی تەماتە و پاقلەمەنی (نۆك و نیسك و فاسۆلیا) بۆ سەر بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتیان، كە پێكهاتووە لە (برنج و شەكر و زەیت و ئارد).

 

هه‌واڵی گرنگ