پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ئافرەتی ڕاگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ئافرەتی ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی ئافرەتی بەپێی ماددەی (456) ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هاتووە: بەشی پۆلیسی ناوشار، رۆژهەڵات، بنكەی پۆلیسی سەروەران، تۆمەتبارێكی ئافرەتیان بە ناوی (ش. خ. ع) دەستگیر كرد، كە لە بنكەی پۆلیسی ئیسكان بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان، بڕیاری دەستگیركردنی هەبوو.

ئەوەش خراوەتەڕوو: تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، بە مەبەستی گرتنەبەری رێكارە یاساییەكان، رادەستی بنكەی پۆلیسی ئیسكان كرا.

 

هه‌واڵی گرنگ