بەهۆی وەرگرتنی بەرتیل دوو بەرپرسی گومرگی عێراقی دەستگیرکران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەهۆی وەرگرتنی بەرتیل دوو بەرپرسی گومرگی عێراقی دەستگیرکران

دەستەی دەستپاکی فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، دوو ئەفەسەری گومرگ بە پلەی عەمید لەسەر تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیرکراون.

دەستەی دەستپاکی عێراق ڕایگەیاند: لە پارێزگای بەسرە توانراوە بەڕێوەبەری دەروازەی سنوری ئوم قەسری باکور کە پلەی عەمیدە بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل دەستگیربکەن، هاوكات سەرۆکی لیژنەی وردبینی مامەڵە گومرگییەکانی نێوان دەروازە سنورییەکانیان دەستگیرکردووە کە پلەی عەمیدی هەیە.

بەڕێوەبەری دەروازەی سنوری ئوم قەسر، بڕێک پارەی بەرامبەر ئاسانکاری کردن بۆ بارهەڵگرەکان وەرگرتووە لە دەروازەکە بەشێوەی نایاسایی بارەکانیان ببەنە ئەو دیو دەروازەکەوە.

سەرۆکی لیژنەی وردبینی مامەڵە گومرگییەکانیش، دەستەکە لەکاتی گەڕان و پشکنینەکاندا لەناو سەتڵی خۆڵی ژوورە تایبەتییەکەی خۆی لە نوسینگەیەکەیدا دەستیان گرتووە بەسەر بڕێک پارەدا، بەڵام کاتێک پرسیاری لەبارەی سەرچاوەی ئەو بڕە پارەیەوە لێکراوە نکوڵی لێکردووە ئاگاداری بووبێت کێ و لە کوێوە ئەو بڕە پارە هێناوە ژوورەکەی.

دەستەی دەستپاکی باسی لەوەشکردووە، دەستگیرکردنی بەڕێوەبەری دەروازەکە و سەرۆکی لیژنەی وردبینیەکەش لە سەر داوا و بە بڕیاری دادوەربووە و دواتر هەردووکیان رەوانەی دادگا کراون.

 

هه‌واڵی گرنگ