ئاری عوسمان لێپرسراوی بەشی زیادەڕۆیی لە شارەوانی سلێمانی رایگەیاندوە: دوای ئاگاداركردنەوەمان لە بوونی كارێكی سەرپێچی لە سنووری سەرچنار، لەلایەن چەند كەسێكەوە كە هەستاون بە شكاندنی بۆری زێراب و فرۆشتنی ئاوەكەی و بەكارهێنانی بۆ ئاودانی باخەكان.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: دوای گەڕان و پشكنین تیمەكانی زیادەڕۆیی بەهاوكاری ئاسایشی سەرچنار توانراوە شوێنەكە دەستنیشان بكەن و لە میانی بەدواداچوونەكاندا ئەوەیان بۆ ئاشكرابووە كە ئەو كەسانە بەرۆژ ئەو ئاوە پیسە كۆدەكەنەوە و بەشەو لەرێی تەنكەرەوە بە هاوڵاتیانی دەفرۆشنەوە.