کۆرۆنا دیاردەیەکى مەترسیدارى لەناو کچاندا دروست کردووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

کۆرۆنا دیاردەیەکى مەترسیدارى لەناو کچاندا دروست کردووە

بەگوێره‌ی لێکۆڵینەوەیەکى نوێ، پەتاى کۆرۆنا دیاردەیەکى مەترسیدارى لەناو کچانى تازە پێگەیشتوودا دروست کردووە و داواى گرتنەبەرى ڕێوشوێنى پێویست دەکرێت.

ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 12ى حوزەیرانى 20211 بەگوێره‌ی داتاکانى ناوەندى ئەمریکى بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشیەکان و خۆپاراستن لێیان ، لەماوەى بڵاوبوونەوەى پەتاى کۆرۆنادا دیاردەى هەوڵدان بۆ خۆکوشتن لەناو گەنجاندا بەتایبەتى کچان ڕووى لە زیادبوون کردووە.

ناوەندى ئەمریکى بۆ بەرەنگاربوونەوەى نەخۆشیەکان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، زۆرینەى ئەو کچانەى هەوڵى خۆکوشتن دەدەن تەمەنیان لەنێوان 12 بۆ 17 ساڵە، لە هاوینى ساڵى 2020دا ژمارەکە بە ڕێژەى 22% زیادى کردووە لەچاو هاوینى ساڵى پێشتریدا، بەڵام لەساڵى 2021دا ئەو ڕێژەیە بەرزبووەتەوە بۆ 39%، لە وەرزشى زستانیشدا ڕێژەکە 50.6% بووە لەناو کچاندا، بەڵام لەناو کوڕاندا ڕێژەى 3.7% زیادى کردووە.

باسی له‌وه‌ش كردووه‌، داتاکان پیشانى دەدەن کە پەستانێکى زیاتر لەسەر کچانى تازە پێگەیشتوو هەیە، ئەوەش پێویستى بە سەرنجى زیاتر و گرنگیدان بەو چینە و گرتنەبەرى ڕێوشوێنى پاراستن هەیە.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خستۆته‌ ڕوو، چونکە چینى گەنجان زیاتر کاریگەرى دەروونیان لەسەر دەردەکەوێت، بەتایبەتى بەهۆى دورکەوتنەوەى جەستەیى و نەچوون بۆ خوێندنگە وتێکەڵاوبوون لەگەڵ مامۆستا و هاوڕێکانیان.

 

هه‌واڵی گرنگ