زانیاری نوێ لەسەر موچە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانیاری نوێ لەسەر موچە

بەپێی زانیارییەکان ، ئەم هەفتەیە پەرلەمانی کوردستان لەسەر پرسی موچە و داهاتی هەرێم کۆدەبێتەوە و بڕیاریش وایە لایەنی حکومەتیش ئامادەی کۆبوونەوەکەبن.

سه‌رچاوه‌یه‌ك لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند، حکومەتی هەرێم رەزامەندی نیشانداوە ئامادەی کۆبوونەوەکەی پەرلەمان بێت، دەشڵێت، داوایانکردووە وەزیری دارایی و سامانە سروشتییەکان و پلاندانان و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران ئامادەی کۆبوونەوەکەبن.

چەندین جار فراکسیۆنە ئۆپۆزسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان داوایانکردووە، کە دەبێت کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان لەسەر پرسی موچە و داهاتی هەرێم و مامۆستایانی گرێبەست و وانەبێژ ئەنجام بدرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، موچەی مانگی رابردوو بە لێبڕینی ٢١٪ـەوە دابەشکرا، جگە لەوەی دابەشکردنەکەی دواکەوت و پەرلەمانتارانی پارتی و یەکێتی یەکتریان بە نەگەڕانەوەی داهات بۆ خەزێنەی حکومەت تۆمەتبارکرد.

لە ئێستاشدا سەرەڕای زیادبوونی داهاتی خاڵە سنورییەکان و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و دۆلار، بەڵام هێشتا حکومەتی هەرێم بڕیاری لابردنی لێبڕینی موچەی نەداوە.

 

 

ئێن ئاڕ تی

 

هه‌واڵی گرنگ