ئەمڕۆ شەپۆڵی خۆڵبارین دەست پێدەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمڕۆ شەپۆڵی خۆڵبارین دەست پێدەكات

 

 

دەستەی كەشناسی عێراق هاتنی شەپۆڵێكی خۆڵبارینی بەهێزی بۆ عێراق ڕاگەیاندو كەشناسی هەرێمیش دەڵێت، بەپێی دوایین نەخشەكانی كەشناسی و چاودێری دەزگاكەیان، كاریگەری ئەو شەپۆڵە لەسەر هەرێم زۆر لاواز دەبێت.

دەستەی كەشناسی و بومەلەرزەزانی عێراق ڕایگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەپۆڵێكی توندو چڕی خۆڵبارین لە بیابانەكانی وڵاتی سعودیەوە ڕوو لە عێراق بكات.

ئاماژەی بەوەشكردووە، شەپۆڵەكە پارێزگاكانی واسیت، میسان، زیقارو بەسرە دەگرێتەوەو خێرایی باش دەگاتە نزیكەی (90) كیلۆمەتر لەكاتژمێریكدا.

(ئەژی چەتۆ) وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم بۆ ناس كورد ڕاگەیاندووە، ئەو شەپۆڵە خۆڵبارینە كاریگەرییەكانی لەسەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان لاواز دەبێت.

وتیشی، بەگوێرەی چاودێری كەشناسی هەرێم و ئەو نەخشانەی كە لە بەردەستدان پێشبینی ناكرێت ئەو شەپۆڵە خۆڵبارینە بگاتە ناوچەكانی هەرێم، بەڵكو تەنها ئەو ناوچانە دەگرێتەوە كە دەمی باكە ڕوویان تێدەكات كە ئەوەش بای باكوری خۆرئاوایە.

 

هه‌واڵی گرنگ