پزیشكی دانیمارك: تەندروستی ئیریكسن جێگیرە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پزیشكی دانیمارك: تەندروستی ئیریكسن جێگیرە

 

مارتن بویسنی پزیشكی هەڵبژاردەی دانیمارك باس لە تیمەكەی دەكات لەو كارەی كردیان بۆ رزگار كردنی گیانی ئیریكسن لە مردن كاتێك لەیاری بەرامبەر فنلندا لە یاریگا كەوتە سەر زەوی.

بۆیسن لە كۆنگرەی رۆژنامەوانی دوای یارییەكە گوتی :" دوای كەوتنی ئیریكسن داوا لەمن كرا بچمە ناو یاریگا، من خۆم كەوتنی ئەوم نەبینی بەڵام ئەوە دیار بوو هۆشی لەدەست دابوو،كاتێك لێی نزیك كەوتینەوە بینیمان هەناسە دەدات بەڵام زۆر ئەستەم بۆیە دوای وەرگرتنی چارەسەری خێرا هەموو شتێك گۆرا و پێویست بوو بۆ چاودێری چڕ بگوازرێتەوە".

بە خێرایی دەستەی پزیشكانی پاڵەوانێتیەكە گەیشتن و بەهاوكاری ئەوان توانیمان ژیان بۆ كریستیان بگەڕێنینەوە،پاشان بە خێرایی بۆ نزیكترین نەخۆشخانەمان گواستەوە بۆ ئەوەی پشكنینی زیاتری بۆ ئەنجام بدرێت و پاش بەیانەكەی یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا بۆمان دەركەوت تەندروستی جێگیرە.

دوای پشكنینەكان دەركەوت ئەم یاریزانە توشی جەڵتەی دڵ هاتووەو ئێستا تەندروستی جێگیرەو لە نەخۆشخانە لەژێر چاودێریدایە.

 

هه‌واڵی گرنگ