لەیارییەكانی كۆمەڵەی دووەمی یۆرۆ لەسەر یاریگای گازپرۆم ئەرینا هەڵبژاردەی بەلجیكا بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە روسیای میوانداری جامەكەی بردەوە.
بەلجیكا بە ئاستێكی بەرز بەدیاركەوت،لەخولەكی 10 رۆمیلۆ لۆكاكۆ گۆڵی یەكەمی تۆمار كرد،بەلجیكا لە هێرشەكانی بەردەوام بوو لەخولەكی 34 تۆماس مۆنبیر گۆڵی دووەمی تۆمار كرد، گێمی یەكەمیش بەم دوو گۆڵە كۆتایی هات.
لەخولەكی 88 رۆمیلۆ لۆكاكۆ گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی تیپەكەی تۆمار كرد، بەم بردنەوەیەش بەلجیكا سێ خاڵی گرنگی بەدەست هێنا پلەی یەكەمی كۆمەڵەكەی گرتوە.