پێشبینی دەكرێت نەوت بگاتە ئەم نرخە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پێشبینی دەكرێت نەوت بگاتە ئەم نرخە

 

 

وەزیری نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات، نرخی نەوت بە شێوەیەكی ناجێگیر دەمێنێتەوە، بەڵام زۆر بەرزیش نابێتەوە.

(ئیحسان عەبدولجەبار) وەزیری نەوتی عێراق لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنی پێشبینی دەكات نرخی نەوت لەنێوان (68 – 75) دۆلار بمێنێتەوە، بەتایبەت بۆ نیوەی دووەمی ئەمساڵ.

وەزیری نەوتی عێراق وتیشی، جارێ‌ سەرانی ئۆپێك كۆكن لەسەر هێشتنەوەی ئاستی هەناردەی نەوتەكەیان بەشێوەی ئێستا.

لێدوانەكەی وەزیری نەوتی عێراق لەكاتێكدایە ئێستا نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە (72.69) دۆلارو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاویش بە (70.91) دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

 

هه‌واڵی گرنگ