بەزیاتر لە دوو ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژە لە هەولێر جێبەجێدەكرێن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەزیاتر لە دوو ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژە لە هەولێر جێبەجێدەكرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت: بەبڕی زیاتر لەدو ملیار دینار ژمارەیەك پرۆژە لەشاری هەولێر جێبەجێدەكرێن، دابینكردنی پارەكەش لەسەر 100%ی فرۆشتنی زەویەكانی شارەوانی دەبێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، دوای ڕەزامەندی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران و فەرمانی وەزاری ژمارە (3499 لە 21/4/2021)ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار، بڕی 2.120.809.500 (دو ملیار و سەد و بیست ملیۆن و هەشت سەد و نۆ هەزار و پێنجسەد) دینار بۆ جێبەجێكردنی ژمارەیەك پرۆژەی خزمەتگوزاریی سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێر خەرجدەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو: ئەو بڕە پارەیە لەسەر ڕێژەی 15ی داهاتی شارەوانییەكان و 100%ی فرۆشتنی زەویی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە، ژمارەی ئەو پرۆژانەش كە بەو پارەیە جێبەجێدەكرێن یان تەواو دەكرێن، 25 (بیست و پێنج) پرۆژەی خزمەتگوزارین و بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەكانی شاری هەولێر جێبەجێدەكرێن.

 

هه‌واڵی گرنگ