بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ یەك شەممە 13/6/2021 بەشێكی دیكەی پارەی گەنمی جووتیارانی ساڵی 2016 دابەش دەكرێت.
سەعید عومەر بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە میدیای نزیك لە پارتی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ یەك شەممە 13/6/2021 بەشێكی دیكەی پارەی گەنمی جووتیارانی ساڵی 2016 دابەش دەكرێ كە پێشووتر گەنمیان ڕادەستی بنكەكانی كۆیە و ناو سایلۆی هەولێر، شەمامك، مەخموور، كردووە هەروەها ئەوانەی لە هەر سێ شوێنی گردەڕەشە و گۆڕەپانی گردەڕەشە گەنمیان ڕادەست كردووە و پارەكانیان دەدرێ .
ئەوەشی خستەڕوو: بەپێی خشتە ئەو جووتیارانە دەتوانن ئەمڕۆ چەكەكانیان وەربگرن، هەروەها بەپێی ئەو رۆژەی گەنم رادەست كراوە چەكەكان دەدرێت و پارەكەشیان بۆ خەرج دكرێت و دواكەوتنی خەرجكردنی پارە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە هەر بنكەیەك نزیكەی چوار هەزار چەكی پارەیە، بۆیە ناتوانین هەمووی بە یەكجار دابەش بكەین، بەڵام زۆری 70%ی پارەكە دراوە و 30%ماوە و ئەویش تەواوی دەكەین.