راهێنەری ئینگلتەرا : كار دەكەین بۆ بەدیهێنانی خەونی گەلەكەمان
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

راهێنەری ئینگلتەرا : كار دەكەین بۆ بەدیهێنانی خەونی گەلەكەمان

 

گاریس ساوسگێتی راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا رایگەیاند ئاستی هەڵبژاردەكەی لە یارییەكانی یۆرۆ یارمەتی یەكخستنی وڵاتەكەی دەدات.

ساوسگێت لەلێدوانێك كە رادیۆی بی بی سی بەریتانی بڵاوی كردۆتەوە دەڵێت:" ئێستا كاتی ئەوەیە وڵاتەكەمان یەكگرتوو بن، بروام وایە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە زۆر لایەنەوە یارمەتیدەر دەبێت لە یەكخستنی گەلی بەریتانیا، بۆ ئەمەش پێویستمان بەوە هەیە بە شێوەیەكی جوان یاری بكەین، دەمانەوێت بردنەوە تۆمار بكەین و هاندەران دڵخۆش بكەین".

لەكۆتایشدا ساوسگێت گوتی :" توشی چەندین جیا بوونەوە هاتووین، لەسەرمان پێویستە بەهێز دەربكەوین وەك یەك وڵات و ئەمەش ڕەنگدانەوەی باشی دەبێت، دەبێت كار بكەین بۆ بەدیهێنانی خەونی دانیشتوانی وڵاتەكەمان، وەك ئەوەی لە بەرەنگار بوونەوەی كۆرۆنا ئەنجامماندا".

 

هه‌واڵی گرنگ