وەزیری تەندروستی هەواڵێكی دڵخۆشكەری لەبارەی كۆرۆناوە ڕاگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزیری تەندروستی هەواڵێكی دڵخۆشكەری لەبارەی كۆرۆناوە ڕاگەیاند

وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان هەواڵێكی دڵخۆشكەری لەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگەیاندو داواش لە هاوڵاتیان دەكات لەگەڵ باشبونی دۆخەكە، بەڵام پێویستە پابەندی بڕیارو ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بن.

ئەمڕۆ یەك شەممە سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: خۆشبەختانە لە ئێستادا لە هەرێمی كوردستان كۆرۆنا بەرەو هێڵێكی ئاسۆیی دەڕوات، بەڵام ئەوە ناگەیەنێت كە كۆرۆنا بوونی نەماوە، بەڵكو ڕۆژانە توشبوون و مرد هەیە.

هەروەها وەزیری تەندروستی هەرێمی كوردستان داواشی لە هاوڵاتیان كرد كە پێویستە هاوڵاتیان پابەند بن بە ڕێنماییەكانی خۆپارێزی و ڤاكسینی دژە كۆرۆنا وەربگرن تاوەكو بەدووربن لە توشبوون بە ڤایرۆسەكە.

 

هه‌واڵی گرنگ