وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بڕیاردرا بە خەرجكردنی بڕی ٢٥ هەزار دینار بۆ هەر وانەیەكی مامۆستایان و وانەبێژانی پەیمانگای دادوەری.
بە گوێرەی نوسراوێك كە واژۆی ئاوات جەناب وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستانی لەسەرە هاتووە: بڕیارماندا بە خەرجكردنی بڕی ٢٥ هەزار دینار وەك كرێی وانەوتنەوە بۆ مامۆستایان و وانەبێژانی پەیمانگای دادوەری بۆ هەر وانەیەك كە لە پەیمانگا دەیڵێنەوە.