هۆبەی شكاندنی بەردی گورچیلەی نەخۆشخانەی ڕزگاری فێركاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت: ئامیری شكاندنی بەردی گورچیلە و ڕیرەوی میز لە نەخوشخانەی رزگاری فیركاری دەست بەكار بۆتەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بڵاویكردەوە: ئاگاداری هاوڵاتیان دەكەینەوە كەوا ئامیری شكاندنی بەردی گورچیلە و ڕیرەوی میز (ESWL)لە نەخوشخانەی رزگاری فیركاری دەست بەكار بۆتەوە.
لە ئاگاداری نامەكەدا هاتووە: لە ئیستادا هاوڵاتیان بۆ مەبەستی چارەسەر دەتوانن سەردانی ئەم هۆبەیە بكەن بەپێی ئەو خشتەیەی كه بۆیان دیاری كراوه بۆ شكاندنی بردی گورچیله.