هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لەداخستنی شەقامێك ئاگاداردەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاتوچۆی سلێمانی شۆفێران لەداخستنی شەقامێك ئاگاداردەكاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: سبەینێ دووشەممە شەقامی سەرەكی (سلێمانی – هوانە) لەپردی وڵوبەوە تاوەكو بەردەم بنكەی ئاسایشی شێخ عەباس ئاراستەی دەرچوون لەسەنتەری شار بەربەست دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێرانی ئاگادار دەكاتەوە كە سبەینێ دووشەممە (14/6/2021) شەقامی سەرەكی (سلێمانی – هوانە) لەپردی وڵوبەوە تاوەكو بەردەم بنكەی ئاسایشی شێخ عەباس ئاراستەی دەرچوون لەسەنتەری شار، بەشێوەیەكی كاتیی بەربەست دەكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو: لەكاتژمێر (9)ی بەیانی، بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەی شەقامەكە، لەلایەن تیمەكانی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیەوە بەربەست دەكرێت و پێویستە شۆفێران ڕێكەی دیكە بەكار بهێنن.

 

هه‌واڵی گرنگ